quinta-feira, 12 de setembro de 2019

پیاسەکەر و دووانەکەی

شەوە. زۆرجار لەئێرە شەوە و من بەتەنیا دێم. ئەوە هاتم، هەنگاونان بەنێو ئەم ڕێگا قیڕتاو کراوە بەدەرزەدا سەربەرەوژوور و سەربەرەوخوار بەبێ ڕاوەستان. بەڵێ، هەموو دەربارەی منە ئێستا. نەك تۆ. ئێستا ڕۆژەکان دەکات بەساڵ.
تەمەنێك بوو من نێوچە پیشەسازییەکەم بەجێ هێشت، بەڵام من مەزندە دەکەم ئێمە هێشتا دەتوانین بەدی بکەین یەك یان دوو لەپاڤیلیۆنە وێران کراوەکانی تر ئەگەر ئێمە تەماشای دواوە بکەین بەنێو تاریکاییەکەدا. بەڵام من ناتوانم تەماشا بکەم، دواوە تەماشا مەکە، دواوە تەماشا مەکە، دەبێت ماڕشەکە هەڵبگریت... و، با بڵێین، ئەم بەردە بچووکانە
غلۆر دەبنەوە لەژێر پێیەکانم و باز دەدەن بۆ لایەکان، ئەوان هەستێك بەمن دەبەخشن، سیستەمێك، مانایەك، ئەوان قسە دەکەن، ئەوان داهاتوو دەنێرن بۆ تۆ ئێمە... وجوود و هەموو نێومەوداکان... لەدوورەوە، دێت لەیەكێك لەلایەکانی ڕێگاکە، دوور لەپەردەکانی دووکەڵ، زیاتر، دوور لەدیوارە کەوتووەکان، دێت لەپانتاییە گەورەکان و زەلکاوەکان، ئێمە دەتوانین گوێمان لەشتێك ببێت، یەکەم جار تەنیا دەنگێکی نزمی تیژ، دواتر وەکوو بۆڵەبۆڵێك، وەکوو دەنگێکی پاڕانەوەکاری پەژارە کەوا هێواش هێواش دەبێت بەسەگە ئۆڕکێسترایەکی پڕ مەودا لەگەڵ گۆرانی بێژەکان، قیژەکان، تێنۆرەکان و سۆپڕەنینۆیەکان دێن لەژێرەوە، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، سەگە سەر لێ شێواوە جیناتیك گۆڕاوەکان، سێبەرەکانی ئازار،


FULL READING HERE: https://archive.org/details/sandtalkkurdish

Sem comentários:

Enviar um comentário