terça-feira, 5 de novembro de 2024

سەرگەردان و دووانەکەیان

شەوە. زۆرجار لەئێرە شەوە و من بەتەنیا دێم. ئەوە هاتم، هەنگاونان بەنێو ئەم ڕێگا قیڕتاو کراوە بەدەرزەدا سەربەرەوژوور و سەربەرەوخوار بەبێ ڕاوەستان. بەڵێ، هەموو دەربارەی منە ئێستا. نەك تۆ. ئێستا ڕۆژەکان دەکات بەساڵ.

تەمەنێك بوو من نێوچە پیشەسازییەکەم بەجێ هێشت، بەڵام من مەزندە دەکەم ئێمە هێشتا دەتوانین بەدی بکەین یەك یان دوو لەپاڤیلیۆنە وێران کراوەکانی تر ئەگەر ئێمە تەماشای دواوە بکەین بەنێو تاریکاییەکەدا. بەڵام من ناتوانم تەماشا بکەم، دواوە تەماشا مەکە، دواوە تەماشا مەکە، دەبێت ماڕشەکە هەڵبگریت... و، با بڵێین، ئەم بەردە بچووکانە

غلۆر دەبنەوە لەژێر پێیەکانم و باز دەدەن بۆ لایەکان، ئەوان هەستێك بەمن دەبەخشن، سیستەمێك، مانایەك، ئەوان قسە دەکەن، ئەوان داهاتوو دەنێرن بۆ تۆ ئێمە... وجوود و هەموو نێومەوداکان... لەدوورەوە، دێت لەیەكێك لەلایەکانی ڕێگاکە، دوور لەپەردەکانی دووکەڵ، زیاتر، دوور لەدیوارە کەوتووەکان، دێت لەپانتاییە گەورەکان و زەلکاوەکان، ئێمە دەتوانین گوێمان لەشتێك ببێت، یەکەم جار تەنیا دەنگێکی نزمی تیژ، دواتر وەکوو بۆڵەبۆڵێك، وەکوو دەنگێکی پاڕانەوەکاری پەژارە کەوا هێواش هێواش دەبێت بەسەگە ئۆڕکێسترایەکی پڕ مەودا لەگەڵ گۆرانی بێژەکان، قیژەکان، تێنۆرەکان و سۆپڕەنینۆیەکان دێن لەژێرەوە، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، سەگە سەر لێ شێواوە جیناتیك گۆڕاوەکان، سێبەرەکانی ئازار،

تووڕەیی و جەزبە، ئامادەبوونی بێگانەیەك ڕادەگەیەنن - ئامادەبوونی من، ئامادەنەبوونی تۆ. بەڕاستی. بۆنی خوێنم هێواش هێواش تاوانەکانی جیهان بەئاگا دەهێنێتەوە. و تۆ خەون دەبینیت لەگەڵ دژمنێکی مومکین، ڕزگارکەرێکی مومکین، کێ دەزانێت

ڕەنگی دڕندەکە. بەڵام من لەسەر هێڵ دەمێنم، هەروەك چۆن ئەو دێت ئەو هەروەها دەڕوات. کات دەڕوات و دەنگەکان دەست دەکەن بە، ڕزی بوون، لاواز بوون، حەپەحەپەکان دەگۆڕێن بۆ لوورەی دوور... و لەکۆتاییدا، بێدەنگییەکە دووبارە، چاوەکانت دەمێننەوە...


تەمەنێکی تر تێ دەپەڕێت، و لەوێ لەسەر، لەسەر لێژایییەکەدا، چرای شەقامێك چاوەرێی من دەکات، چاوەڕێی من ئێمە دەکات. ماڕشەکە نزم دەکەمەوە، پشتی سەرم دەڕووشێنم وسەیری دواوە دەکەم، لەکۆتاییدا، بەڵام هیچ شتێکی نائاسایی من هەستی پێ ناکەم. کاتێك سەرم دەسوڕێنم بۆ سەر چرای شەقامەکە من دەبینم... زیاتر وەکوو... ئەوەتا لێرەیت، چاوەڕوانی من دەکەیت... من نزیك دەبمەوە. بەڵێ، ئەوە ڕاستە، ئەوە تۆیت لێرە(لەوێ) نیشتوویت لەسەر ئەم بەردە لەژێر ئەم چرای شەقامە بۆ چاوەڕوانی کردنی هەواڵ. بەڵام چی، ئێمە زۆر هاوشێوەی یەکترین، من دەڵێم، ئەوە منم نەوەكوو تۆ، و، بڵێ چی... ئارام ئارام شتەکە دێتە خوارەوە لەسەر بەردەکە، نزیك دەبێتەوە، قاچە لاستیکەکانی هێواش هێواش دەجووڵێنێت، سەیری سەر سەرم دەکات، و هەروەها من دەڕوانم بۆ نێو سێبەرەکەی "ئەو(نێر)"، لێوەکانی دەلەرزێت، من دووبارە سەرم دەڕووشێنم. بێ جووڵە لەژێر ئەم ڕووناکییە زەردەدا. هەندێك چاو تروکاندن، خەیاڵ،

و هەرچۆنێك و بەهەرشێوەیەك، وەها پێدەچێت کڵاوێکی بۆبی دێت لەگەڵ بایە شلەتێنەکەدا و دەنیشێت لەسەر زەویە قوڕاویەکە لەنێوان ئێمە، و، بەبێ لەدەستدانی کات، من ئەو کەسەم پێشڕەوی دەکات دوو یان سێ هەنگاو و ڕاوەستان لەسەر قەراغی هەمان ئەم کڵاوە... و هەروەها "شتەکە" دوو سێ هەنگاو دەنێت بەرەو پێشەوە، هەمان ئەو جووڵانە دەکات کەوا من دەیکەم، هەروەها ئەو ڕادەوەستێت لەسەر قەراغی کڵاوەکە، ئێمە هەردووکمان ڕووبەڕوو، لووتەکانمان نزیکە لەکەتر بدەن، چاوەکان گەورتر دەبن، و تەنیا ئێستا من دەتوانم هەست بکەم کەوا، سەرەڕای لێکچوونەکانمان، ئێمە بەڕاستی هەمان یەك نین. هەندێك چرکەی بێدەنگی بێزارکەر دێت... نەمری قسە دەکات:


- کەواتا، چی؟ - چی کێیە؟ - بەڵێ، چی چییە؟! - من چیم!

- تۆ چیت؟ - بەڵێ من ئەوەم 

کەوا چی دەدات...- تۆ چیت کەوا چی دەدات؟ - من ئەوەم کەوا مانا دەدات! - تۆ ئەوەیت کەوا مانا بەچی دەدات؟ - من ئەوەم کەوا مانا دەدات بەپرسیارەکانت! - بەڵام چی پرسیارێك؟! - تۆ کێیت چی؟ - من؟ من هەموو ئەوەم کەوا لەنێوان ئەم پۆتینانە و کڵاوە دایە! - شتێکی گەورە نییە من دەبینم، و تۆ چی دەکەیت لێرە؟ - هەمان شت وەکوو تۆ، تەنیا تەماشای دیمەنەکان دەکەم...

-

و بۆچی تۆ بەم شێوەیە دەیلێیت؟ - لەبەر ئەوەی پەتانی دەنگم ئاوات بەم شێوەیە دەخوازن... - زۆر بەدڵنیایی تۆ قسە دەکەیت! - بەڵێ ئازیز، من ڕاستیم هەیە لەلام... - بەڵام چی ڕاستییەك؟ - ڕاستی ڕاستەقینە. - ئایە ڕاستیە قۆچدارەکە نییە؟ - من دەبینم، تۆ هەست وەکوو دڕندەیەك دەکەیت و قسە وەکوو گیاندارێك دەکەیت.

- گیاندارێك کەوا هەر پێویست ناکات خۆی ناڕەحەت بکات لەگەڵ بیرکردنەوە. - ئۆهـ وایە، تۆ چۆن دەزانیت؟ - سەگێك دەتوانێت پشوو بدات لەئیسراحەتیدا... - و ئایە تۆ پشوو نادەیت؟ - نەخێر، من دەترسم لەئازاردانی گوڵەکان. - هم، شتێکی باشە، شتێکی باشە... بەڵام تۆ لەوانەیە بزانیت کەوا ئازار خواردن شتێکی جیانەکراوەیە لەژیان. - من دەزانم، من دەزانم، بەڵام...- و تۆ چی زیاتر دەزانیت؟ - دەزانم نیازەکانت بەسوود نین... - بۆچی بەسوود نین؟ - چونکە من دەبینم، هەموو ئەوەی تۆ دەتەوێت گەڕانە، بازدانە، سەرلێشێواندنە... - و چی بێسوودییەك لەئەمە دایە؟ - ئامانجی تۆ تێكشکاندنە... - تۆ هەڵەیت کاکە! من تەنیا دەمەوێت ڕێگاکە بدۆزمەوە بۆ گەیشتن بە کۆشکی-لەخۆڵ-دروستکراو... - و بۆچی تۆ وەها بیر دەکەیتەوە کەوا من بتوانم یارمەتیت بدەم؟ - تۆ یارمەتیت داوم... - هم، شتێکی باشە بەسوود ببیت... - و چی زیاتر من دەتوانم بۆ تۆی بکەم، براکەم؟ - ئایە دەکرێت یارمەتیم بدەیت ئەم پۆتینانە دابکەنم؟ - بێگومان، ئێستا تەنیا دابنیشە و قاچەکەت ڕابکێشە. - و گوڵەکان؟ - تەماشا بکە! تۆ گرینگی دەدەیت دەربارەی هەنگاونانەکانت نەوەکوو دەربارەی ئەوەی کەوا لەژێر پێیەکانت دا هەیە! - من خۆزگە بمتوانیبا سەرئاو بکەوم... - پێویست ناکات ئەوەندە نەزان ببیت، هاوڕێکەم! ئێمە دەتوانین بەشێوەیەکی تر چارەسەری بکەین... - وەکوو؟ - ئەگەر تۆ بچیت بۆ سەر ئەو دارە و خۆت شۆڕ بکەیت بەیەکێك لەلقەکانی ئەوا من بەئاسانی دەتوانم ئەو کارە بکەم کەوا تۆ پێویستە بەمنی بکەیت. - و پاشان تۆ چی دەکەیت لەگەڵ پۆتینەکان؟ - تۆ دەتەوێت چییان لێ بکەم؟ - ئایە دەتوانی وایان لێ بکەیت ون ببن؟ - من جادووکەر نیم، بەڵام لەوانەیە من بتوانم بیان شارمەوە لەنێو چاڵێك و... - من مەبەستم نییە زەوی هەڵبکۆڵم... - بۆیە من لەوانەیە بیانشارمەوە لەژێر گەڵا وشکەکان...

- بەڵام ئەوان هەر دەمێنن... - من دەتوانم لەسەر ئاگریان دابنێم... - لەوانەیە ئەمە چارەسەرێکی باش ببێت...

- کەواتا با بیکەین. ئێستا تکایە دەتوانیت بجووڵێیت بەرەو ئەم درەختە؟ - و گوڵەکان؟ - من تۆ لەسەر پشتم هەڵدەگرم. - نەخێر، ڕێگا نادەم دەستم لێ بدەیت... - کەواتا، هیچ ڕووی نەدا... - ئەمە ڕاستە، هیچ ڕووی نەدا، با هەموو ئەمە لەبیر بکەین، من خۆم هەر ئەم پۆتینانەم لەبیر کردووە... - و ئایە تۆ بۆ هەمیشە لێرە دەبیت؟ - من لێرە دەبم هەتاوەکوو هۆکارێك دەدۆزمەوە... - بەڵام تۆ پێویستە بێیت لەگەڵ من... - دۆزەخ! بۆ کوێ دەتەوێت بڕۆم؟ - بەکورتییەکەی بەرەو کۆشکی-لەخۆڵ-دروستکراوەکە ...- ئێستا؟ - لەوانەیە... - و بۆچی تۆ بەتەنیا ناچیت؟ - چونکە تەنیا تۆ دەتوانیت یارمەتیم بدەیت بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکە. - چی ئاوات لێدەکات ئاوەها بیر بکەیتەوە؟ - هۆکارەکە لەسەر ڕووخسارت چەسپێندراوە...- لەگەڵ ڕووخسارم چی؟ - من دەبینم تۆ کلیلەکەت لەنێو خۆت هەڵگرتووە. - دڵنیایت؟ لەنێوەوە یان لەدەرەوە؟ - لەنێوەوە و لەدەرەوە. - و چی هەیە لە کۆشکی-لەخۆڵ-دروستکراو؟ - ئازادی لەئەوێ دەژیێت...- هم، کەواتا ئەمە مەبەستەکەتە، ئازادی؟ - ڕاستە! - و ئەمە چی دەدات بەمن؟ - تۆ ڕاستییەکە بەدەست دەهێنیت. - خێرا بەرەوپێش! - من ئێستا ناتوانم...- بەڵام بۆچی ناتوانیت تۆ؟  - دوودڵی باڵی بەسەرم دا کێشا، ببورە... - بەڵام تۆ ئامانجت ئازادییە، و من بەرەو ئەو دەتبەم... - من بەتەواوی باوەڕ بەتۆ ناکەم، ئێستا! و بۆچی تۆ باوەڕ ناکەیت ئەگەر ڕاستی لەگەڵ من بێت!؟ - من هەست دەکەم دوودڵی بەهێزترە لەڕاستی... - من ئێستا بەم شێوەیە هەست دەکەم و پاشان هەست ناکەم... - ئایە تۆ هەست بەئازادی دەکەیت؟ - من لەتوانام دا هەیە سەربکەوم... - و ئایە تۆ دەتوانیت بیکەیت بەتەنیا؟ - نەخێر، چونکە کۆشکەکە دروستکراوێکی خۆتە. بەبێ تۆ، هیچ کۆشکێك بوونی نییە... - کەواتا تۆ باوەڕدەکەیت ئەندێشەکەی من ڕاستە؟ - من باوەڕدەکەم هەمووی وەکوویەکە... - و ئایە تۆ باوەڕدەکەیت ئازادی بۆ من ڕاوەستابێت؟ - من باوەڕدەکەم... - و ئەگەر من ئەو ئازادییە بەدەست بهێنم تۆ چی بەدەست دەهێنیت؟ من دەستم دەکەوێتە سەر ئەو گەنجینە شاردراوەی نێو کۆشکەکە... - و پۆتینەکانت، ئایە ئەوان ڕێگری ڕۆیشتنت نابن؟ - من ئێستا دایان دەکەنم. - و هیچی تر ناترسیت لەئازاردانی گوڵەکان؟ - نەخێر، لەڕاستیدا، ئێستا هەست بەپڕ ئازایەتی دەکەم. - ئارام ببە، ئارام ببە... وادیارە پێویست ناکات زیاتر بڕۆین... - ئۆهـ... بەڵام بۆ!؟ - چونکە ئازادی خەریکە بێت بۆ ئێرە هەر ئێستا... - ئۆهـ و ئەوە هات... - بەڵێ، و ئەوە ڕۆیشت! - ناتوانێت! - ئەو ڕۆیشت بەبێ ئاگاداربوون لەئێمە... - ئۆهـ، ئێمە ئێستا بەتەواوی ون بووین... - با بڕۆین بەدوای ئەو، بەدوای ئەو... ئێستا... - نەخێر نەخێر و نەخێر. چاوەڕوان دەکرێت لەکۆشکەکە یەکتر ببینین... - لەوانەیە ئەو بێتەوە... - بێتەوە بۆ کوێ؟ - بۆ کۆشکەکە... نەخێر، هیچ کۆشکێکی تر نییە، بەبێ ئازادی هیچ کۆشکێك بوونی نییە... - تەماشا بکە، دەبێت کۆشکێك هەبێت، لەبەر ئەوەی من کلیلەکەم کەوا دەتبات بەرەو کۆشکەکە... - وایە، ئازادی لەگەڵ ئەو هەڵی بگرە کۆشکەکە، بۆ هەر کوێ ڕۆیشت، کۆشکەکە دەڕوات... - و ئایە تۆ هیچ کۆشکێکت بینیوە بەلامان دا بڕوات؟ - نەخێر، تۆ ئەو کەسەی کەوا دەبوایە بیبینیت، چونکە تۆ ڕێ نیشاندەرەکەیت! - من هیچم نەبینیوە... - بەڵام کام ڕاستی چی کردارێکی هەیە ئەگەر تۆ کوێر بیت؟ - لەوانەیە ڕاستییەکە بەم شێوەیە کوێر بێت... - باشە! و ئێستا؟ - ئێستا من نازانم من کێم! - تۆ ئەو کەسەی لەژێر کڵاوەکە. - و تۆ، تۆ... تۆ ئەو کەسەی لەسەر پۆتینەکانیت ڕاستە!؟ - بێگومان! - و ئایە تۆ هێشتا دەتوانیت یارمەتیم بدەیت؟ - بەڵێ من یارمەتیت دەدەم بۆ دروستکردنەوەی کۆشکەکە... - لەبیری بکە، من هیچی تر نامەوێت گوێ بیستی هیچ کۆشکێك ببم... - کەواتا تۆ هیچی تر پێویستت بەمن نییە؟ - نەخێر، تۆ دەتوانیت بڕۆیت! - بەڵام من ئامادە نەبووم لێرە کاتێك تۆ هاتیت... - و؟ - و ئێرە خاکی منە. - هەروەکوو چۆن هی تۆیە و هی منە. - ڕاست نییە... - و تۆ چی دەزانیت دەربارەی ڕاستی؟ - ئەوە من بووم کەوا ڕاستی بۆتۆ هێنا. - لەوانەیە، بەڵام ئێستا خاوەنی ڕاستی منم... - و تۆ چی دەکەیت لەگەڵ ئەم ڕاستییە؟ - من هێشتا باش نازانم... من دەبێت بیر بکەمەوە! - ئایە بەلای تۆ باشە پۆتینەکانت لەبەر بکەمەوە بۆ ئەوەی جوانتر بیر بکەیتەوە؟ - پێویست ناکات. - تۆ هێشتان دەترسیت لەئازاردانی گوڵەکان؟ - من نازانم! - کەواتا تۆ هیچی تر ناچیت بۆ هیچ شوێنێك؟ - بۆچی من بڕۆم؟ - تۆ لەوانەیە نەتەوێت بەدوای ئازادی بڕۆیت... - نەخێر، ئەو کەسەی دەیویست بەدوای بکەوێت تۆ بوویت... - باشە، من پێویستم بەئەمە نییە ئێستا. - بۆچی نا؟ - چونکە ئێستا من بەخۆم ئازادیم. - جوانت گوت بەڵام ئەی، ئەو جوانییە کێ بوو کەوا تێ پەڕی لێرە چەند خولەکێك پێش ئێستا؟ - لەڕاستیدا من ئاوەها بیر دەکەمەوە ئەو نائومێدی بووبێت! - ئۆهـ هەروەها نائومێدیش ئافرەتە؟ - ڕاستە! - ئەگەر ئەوە ڕاستە یاخود نا پەیوەندی بەتۆ نییە، ڕاستی زانستی منە... - و تۆ چی دەزانیت؟ - من دەزانم تۆ ناچیت بۆ هیچ شوێنێك بەبێ من... - دەمت دابخە! من ئازادیم، من دەڕۆم بۆ ئەو شوێنەی دەمەوێت... - کەواتا بڕۆ. بۆچی تۆ ناڕۆیت؟ - من هەست بەڕۆیشتن ناکەم ئێستا، ئارەزووی من مانەوەیە لێرە، چێژ لەدیمەنەکان وەربگرم... - ئازادی حەز بەئەو شتانە ناکات وەکوو "چێژ وەرگرتن لەدیمەنەکان"... - ئەوە منم کەوا بڕیار دەدات... - ئازادی بڕیاردان دروست ناکات. بڕیاردانەکان دروست کراون لەلایەن هۆشیاری! - بەمن نەڵێیت، هۆشیاری ئێستا تۆیت؟ - بەتەواوی! - و تۆ بڕیاری چی دەدەیت؟ - من بڕیار دەدەم تۆ ئازادی نیت، تۆ نائومێدییەکەیت... - بەڵام ئایە نائومێدییەکە بەئێرە دا تێ نەپەڕی ئێستا؟ - نەخێر، ئەوەی تێ پەڕی بەئێرە دا برایەتی بوو... - ئۆهـ، ئەوە کێیە؟ - ئەوە... ئەوە هەمئاهەنگییەکەیە... - و بۆچی ئەو ئاگاداری ئێمە نەبوو؟ - چونکە ئێمە هیچ نین تەنیا گەمژەکان... - بەڵام تۆ هۆشیاریت، و هۆشیار سەرووی هیچییە. - تۆ هەڵەیت، هۆشیاری توانای باشترین و خراپترینی هەیە... - شتێکی چاکە ئەو ناتوانێت من ڕابوەستێنێت، چونکە من نائومێدیم من ئەو فڕێ دەدەم بۆ دەرەوەی ئەم جیهانە... - ئەستەمە ئازاری هەمئاهەنگییەکە بدەیت! - تۆ هیچ بیرۆکەیەکت نییە لەئەوەی چی لەتوانای من دا هەیە ئێستا... - ئۆهـ باشە، تۆ دەتوانیت توانای چیت هەبێت؟ - من دەتوانم... من دەتوانم داهاتوو پێشبینی بکەم... - هم، ئێستا تۆ جادووکارێکیت؟ - لەگەڵ سەلامەتی و ڕەزامەندی تەواوەتی! - و تۆ چی دەتوانی پێشبینی بکەیت؟ - من پێشبینی دەکەم کەوا ئەم هەمئاهەنگییە تێ دەپەڕێت بەئێرە دووبارە ڕا دەکات... - من هیچ شتێك نابینم بێت... - تۆ لەبیرت کردووە تۆ کوێریت، ڕاستییەکە کوێرە... - لەڕاستیدا من ڕاستی نیم هاوڕێکەم،  سەردەمێکە من هۆشم... - و ئایە ئەمە هەمان شت نییە؟ - ئایە تۆ بیردەکەیتەوە کەوا، نائومێدی دەتبات بەرەو جادوو؟ - دەمت دابخە و تەماشا بکە! - بەڵێ، ئەوە ئەو هات... - تەماشا بکە چۆن ئەو بەبێ ئارەزوویی دێت! - خودا چاکی بۆ بکات! و لەچی شتێك ئەم بوونەوەرە دەفڕێت و دەترسێت؟ - دوای دەرچوونم لەپەیمانبەرایەتییەکەم، من پێشبینیم کرد کەوا ئەو دەبێت بەئاژاوە بەخۆی... - من دەڵێم ئەو هەربەتەواوەتی هەمئاهەنگییەکی ئاژاوەییانەیە... - ڕوانینی تۆ ڕواڵەتانەیە، هاوڕێکەم... - بێگومان من ئەوەم کەوا ڕاستە! - بەخێرایی تۆ دەبیت بەشتێکی تر... - داهاتووم بەباشی هەڵبگرە! - ئێستا تۆ ناڕاستییەکەیت! - ئەوە نا، تەماشا بکە، کەوا من دەتوانم... - تۆ دەتوانی چی؟ - من دەتوانم، من دەتوانم بکوژم... - هۆش؟ - من تەنیا کەس نیم... - ئایە ئەمە تۆمەتێکە؟ - تۆ درۆت کرد کاتێك تۆ گوتت با ڕاستیت لەلای خۆت بێت، تۆ درۆت کرد کاتێك ئازادی خۆت دانا، تۆ درۆت کرد کاتێك خۆت ئاشنا کرد لەڕۆڵی نائومێدی... - تۆ ئەو کەسەیت کەوا بەردەوامە بۆ درۆ کردن، من هەرگیز نائومێدییەکە نەبووم، نائومێدی بەئێرە دا بەڕاکردن تێپەڕ بوو و نهێنییەکی بەمن گوت... - چی نهێنییەك، تۆ گەمژەیەکیت... ئەوەی بەئێرەدا بەڕاکردن تێپەڕ بوو فریودانەکە بوو! - و بۆچی من دەبێت بڕوا بەتۆ بکەم ئەگەر من گەمژەیەکم و تۆ هەموو کات درۆ دەکەیت... - ئەوە تۆ بوویت کەوا گوتت. بەڵام تۆ هیچ نیت تەنیا کەسێك نەبێت... - کەواتا تۆ چیت بەهەرحاڵ؟ - تەماشا بکە، من ئێستا جوانییەکەم! تەواو! - ئۆهـ گیانە! - تۆ چۆن ئەمە دووپات دەکەیتەوە؟ لەبەر نەبوونی توانام بۆ ئازاردانی گوڵەکان، لەبەر دەمدەمییەکەم، لەبەر ئەوەی سێ جار فریودان بەڕاکردن تێپەڕبووە لەئێرە... - بەڵام من ئاوەها بیر ناکەمەوە کەوا تۆ جوان بیت... - تۆ دەبێت هەندێك کات بدەیت بەمن... - من باوەڕ بەکات ناکەم... - سەیری لۆچەکانت بکە و پاشان باوەڕ بەئەو دەکەیت. - بۆچی من پێویستە سەیری خۆم بکەم لەکاتێکدا من هی تۆم لەپێش چاوەکانمە؟ - من هیچ لۆچییەکم نییە، جوانی هیچ لۆچێکی نییە، هەموو ئەوەی من هەم کوالێتییە! - تۆ ئێستا پڕ لەتایبەتیت... - تەماشا بکە کێ قسە دەکات! تۆ خۆت وەکوو جادووکارێك بردووە... - دووبارە، من هیچ زیاتر نیم تەنیا ئەوەی کەوا لەژێر کڵاوەکەیە. - ناتوانم هیچ کڵاوێك ببینم ئێستا... - و پۆتینەکانیش ڕۆیشتوون... - نەفرەت، بۆچی ئێمە هێشتان لەئێرەین؟ - ئۆفـ، ئێرە کوێ؟ - لەئەوێ لەنێو سێبەرەکان!! - ئەی سۆزانی نەفرەتی! بەنەفرەت بیت خۆت و سێبەرەکانت... - و هەروەها بەنەفرەت بیت و خۆت و خۆئاشناکردنە چەنەبازیانەکەت... - بەڵێ، هەمووشتێك بەنەفرەت بێت... بەنەفرەت بم بەنەفرەت بیت ئەم جیهانە بەنەفرەت بێت، و شتێکی تر... - نەفرەت نەفرە نەفرەت نەفرەت! کوڕی هەزارەها سۆزانی، هەموو شتێك تێکچوو ئێستا، با ئێرە بەجێبهێڵین...


Sem comentários:

Enviar um comentário